بۆ خوێندنگەکان

For Schools

منداڵان نەوەى داهاتوون و ئەوانن سبەینێ کۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن. لەڕێگەى ڕاهێنانەکانمانەوە لە بوارى مافەکانى مرۆڤدا، منداڵان و هەرزەکاران بۆ کۆمەڵگایەکى ئازاد و یەکسان و ناتوندوتیژ ئامادە دەکەین.

بۆچى گرنگە پەروەردەى تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ لە قوتابخانەکاندا گرنگى پێ بدرێت؟

پرۆگرامەکەمان پشتگیرى و هاوکاریى خوێندکاران دەکات بە:

  • فێرکردنى ڕێگاى ناتوندوتیژ بۆ چارەسەى کێشەکان،
  • هێنانەکایەى کەشێکى تەندروست و پڕ ڕێز بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتر،
  • کەمکردنەوەى ململانێکان لە پۆلەکاندا،
  • باشترکردنى پەیوەندیى نێوان خوێندکاران،
  • باشترکردنى پەیوەندیى نێوان مامۆستایان و خوێندکاران،
  • بەرەوپێشبردنى پرۆسەى فێربوون و باشتركردنى تەرکیزکردنى خوێندکاران.

تەواوى خوێندکارانى ناو پۆلەکان لە ڕاهێنانەکاندا بەشداری دەکەن و پێکەوە باسى ململانێ و کێشەکان و چارەسەرەکانیش دەکەن.

هاوکاریەکانمان کامانەن؟

  • تیمەکەمان، کە لە ڕاهێنەرى بەئەزموون پێکهاتووە، ئەمانەى خوارەوە ڕێکدەخەن و پێشکەش دەکەن:
  • سیمینار بۆ خوێندکاران دەربارەى مافەکانى مرۆڤ، لێبوردەیى، ڕێز، چارەسەرکردنى کێشە و دروستکردنى پەیوەندى تەندروست و ناتوندوتیژ،
  • ڕێکخستنى چالاکیى جۆراوجۆر، کە مەبەست لێیان بەخشینى زانیارییە بە مامۆستایان و دایک و باوکى خوێندکاران،
  • سوود وەرگرتن لەو هەموو ئەو پرۆگرامانەى تر کە دەزگاکەمان بۆ خوێندکاران و دایک و باوکان ئامادەى کردووە.

ئەگەر ئارەزوو دەکەیت کارمان لەگەڵ بکەیت، دەتوانێت لێرەوە پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکەیت.