پرۆگرامەکانمان بۆ ژنان و کچان

Program for Women and Girls

دۆخى ژنان لە عێراقدا

لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا، ژنانى باکوورى عێراق/ کوردستان بەهۆى ڕەگەزیانەوە بووبوونە قوربانى و مافەکانیان پێشێل دەکران، بەتایبەتى ئەوانەى لەڕووى سیاسییەوە چالاک بوون، یان هاوسەر، دایک یان خوشکى ئەو کەسانە بوون کە دژى ڕژێمى بەعس دەجەنگان. دەستدرێژی و توندوتیژیى سێکسى دژى ژنان ڕێگەیەک بوو بۆ ئازاردانى ژنان، تێکدانى پێکهاتەى خێزانەکان، شێواندنى کلتوور و پێکەوەژیانى نێوان پێکهاتەکان، هەروەها بۆ شەرمەزارکردنى ئەوانەشى کە لە ڕژێمەکە یاخى بووبوون و دژى وەستابوونەوە.

لەماوەى شاڵاوە بەدناوەکانى ئەنفالدا، هەزاران ژن بەهۆى ڕووداوى سەربازی و کوشتن و هەڵهاتنەوە خزم و کەسوکاریان لەدەستدا. بەهۆى لەدەستدانى خزم و کەسوکارەکانیانەوە، زۆربەى کات ژنان لە نەهامەتی و نامۆیى و تەنیاییدا دەژیان. لە هەمان کاتیشدا، دەبوو بەرگەى ژیانى قورسى ئەو سەردەمە بگرن و ژیانى ئەندامى ترى خێزانەکانیان دابین بکەن.

سەرەڕاى ئەوەش، ژنانى گەنجى باکوورى عێراق/ کوردستان هێشتاش ڕووبەڕووى شێوازە جیاجیاکانى چەوساندنەوە دەبنەوە، وەک توندوتیژیى خێزانى، کوشتن لەسەر شەرەف، هاوسەرگیریى زۆرەملێ، خەتەنەکردن و دابینەکردنى هەلى خوێندن و پەروەردە بۆیان.

خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ژنان و کچان

لە هەر یەک لە بنکەکانماندا بەشى ژنان-مان هەیە کە تەواوى کارمەند و چارەسەرکارەکانى لە ڕەگەزى مێن. بەشەکانى ژنان کار لەسەر کەمکردنەوەى ئەو کاریگەرییە ماوەدرێژانە دەکەن کە ژنان بەهۆى ڕەگەزیانەوە ئەزموونیان دەکەن. ئامانجى ئەو بەشانە لەم چەند خاڵەى خوارەوەدا ڕوون دەکەینەوە:
  • پاراستنى ژنان و منداڵەکانیان لە توندوتیژیى خێزانى،
  • بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریى ژنان لەبەرامبەر مافە بنەڕەتییەکانى خۆیان و منداڵەکانیاندا،
  • یارمەتیدانى ژنان بەوەى ئاسانتر بتوانن خۆشگوزەران بن، پەروەردە و کاریان بۆ دابین بکرێت، بەیاسا بپارێزرێن و گرنگى بە تەندروستییان بدرێت،
  • دابینکردنى شوێنێکى ئارام و سەلامەت بۆ ژنان کە تیایدا ئەو ژنانەى ئەزموونى حاڵەتى دەروونیى قورسیان کردووە دەتوانن بەشداربن لە گرووپەکانى گفتوگۆکردندا،
  • ڕاهێنانەوەى بەهێزکردنەوەى ئەو ژنانەى تووشى حاڵەتى دەروونیى قورس بوونەتەوە بەو ئامانجەى دووبارە چالاکانە بگەڕێنەوە ناو کایە جیاجیاکانى کۆمەڵگا،
  • هێنانەکایەى شێوازى چارەسەرکردنى کێشەکان بە شێوەیەکى ناتوندوتیژلەنێوان خێزانەکان و نەوە جیاوازەکاندا.


هەموو ساڵێک، دەزگاى ژیان یارمەتی نزیکەى هەزار ژن دەدات کە بوونەتە قوربانیى دەستى توندوتیژی. ژنان و کچان یارمەتیى پزیشکى و دەروونیی تایبەت بە ڕەگەزى خۆیان وەردەگرن، هەروەها بەشدارییان پێدەکرێت لە گرووپى گفتوگۆ و سیمینارە پەروەردەییەکاندا. سەرەڕاى ئەمانەش، لە خوێندگا ئێوارانەکاندا دەخرێنەوە بەر خوێندن و خولى پیشەییان بۆ دەکرێتەوە، بنکەى ڕاهێنانەوە و چارەسەرکاریان بۆ دابین دەکرێت.

چارەسەر و هاوکاریى خێزانى ڕێگایەکى باشن بۆ بنیاتنانى پەیوەندییەکى دروست و ناتوندوتیژ کە دەکرێت لەڕێگایەوە ئەندامانى خێزان زیاتر لە یەک نزیک ببنەوە و خێزانێکى جێگیر و بەهێز دروست بکەن.

یارمەتیدان و پشتگیریکردنى ئەو ژنانەى ڕووبەڕووى توندوتیژى بوونەتەوە کاریگەرى ئەرێنیى گەورەى هەیە لەسەر ئەندامانى ترى خێزان. کاتێک ژنان دەزانن مافە بنەڕەتییەکانیان چین، دەتوانن خۆیان و منداڵەکانیان لە توندوتیژیى خێزانى بپارێزن. سەرەڕاى ئەمانەش، ئەو ئەزموونە ئەرێنى و کاریگەرانە لەگەڵ پیاوانى ناو خێزانەکانیان هاوبەشى پێدەکەن کە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان فێریان بوون، بەوەش تێگەیشتن و هەماهەنگى زیاتر دەخەنە خێزانەکانەوە.

ڕێکخراوى مزریۆر و یەکێتیى ئەوروپا ئەرکى دارایى ئەو کار و خزمەتگوزارییانە دەگرنە ئەستۆ کە ئێمە بۆ بۆ ژنان و کچانیان دابین دەکەین.

زانیاریى زیاتر

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کارى ئێمە و ڕێگاکانى هاوکاریکردنمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..

پاڵپشتیکردنی ژنان و کچانی ئێزیدی

لەپاش داگیرکردنی شنگال، گروپی تیرۆرستی (داعش) نزیکەی ٥٠٠٠ لە ژنان و کچانی ناوچەکەیان بە دیل گرت و وەک کۆیلە کڕین و فرۆشتنیان پێوە ئەنجام ددەدان. بە ئاشکرا دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەریان و لە بازارەکانی موسڵ و رەقا دەیانفرۆشتنەوە. سەدەها لەو ئافرەتانە توانییان لەژێر دەستی تیرۆرستاندا هەڵبێن، کە ئێستا بەدەست ئازار و گرفتی دەروونیەوە دەناڵێنن و هەوڵی خۆکوشتن دەدەن. بە پاڵپشتیی دارایی بەخشەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، دەزگای ژیان لە هەوڵی ڕاهێنانەوە ئەو ژن و کچانەدایە.

پاڵپشتیی کردن

نۆرینگەی زەبری دەروونی بۆ ژنانی ئێزیدی

یەکەمین کلینیکی زەبری دەروونی بۆ ژنانی ئێزیدی لە عێراق

ماوەی چەندین مانگە هەواڵی ژنانی ئێزیدی سەردێڕی میدیا جیهانییەکانی داگیر کردووە. ئەو نەهامەتییانەی بەسەر ئەو ژنانەدا هاتوون و تا ماوەیەکی زۆر ئازاریان بەدەستەوە دەچێژن سەیروسەمەرە و گەورەن. ژنان و کچانی یەزیدی دەستبەسەر کراون، کراونەتە کۆیلە و بەشێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو لەلایەن شەڕکەرانی...

درێژە ...

توندوتیژیی خێزانی

توندوتیژیی خێزانی

زۆر بێزارم لەم ژیانە

ڕۆزا ژنێکی ماڵەوەی نەخوێندەواری تەمەن ٣٨ ساڵە. ڕۆزا بۆ ئەوە سەردانی دەزگای ژیانی کرد تا دوای ئەزموونێکی دوور و درێژ لە توندوتیژیی و دەستدرێژیی کردنە سەر، چارەسەر وەربگرێت. توندوتیژییەکە لەلایەن باوکی خۆمەوە بوو. دایکمان ژنێکی داماو بوو. هەمیشە دەگریا چونکە دەیزانی...

درێژە ...
رێکخراوی مزرێۆر
یەکێتیی ئەوروپا