ڕاهێنانی زانستی

Professional Training

دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ گرنگییەکى زۆر دەدات بەوەى تەواوى ستافەکەى ڕاهێنانى زیاتر و زیاتر لەسەر کارەکانى دەزگاکە وەربگرن. بۆیە کارمەندانى دەزگاکە، بەشێوەیەکى بەردەوام بەشداری دەکەن لەو سیمینار و ۆرک شۆپانەدا کە لەلایەن ڕاهێنەر و سەرپەرشتیارە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشکەش دەکرێن. ئەو بابەتانەى لەو چالاکییانەدا باس دەکرێن ئەمانە دەگرنەوە: پشکنینى پزیشکى، پشکنین بۆ زانینى بار و حاڵەتى دەروونى، بابەتى پەیوەندیدار بە مافەکانى مرۆڤ، چارەسەرکردنى هەندێک گرووپى دیاریکراوى نەخۆش وەک منداڵان، بەرکەوتوانى چەکى کیمیایى و ژنانى ڕزگاربوو لە توندوتیژیى ڕەگەزی.

لە نێوان ساڵانى ٢٠١٢-٢٠١٥ دا، دەزگاى ژیان بەهەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوی (وینگس ئۆف هۆپ) خوڵێکى ڕاهێنانى بۆ یەکەمین ٢٠ چارەسەرکارى دەروونیى کوردی کردەوە. لەڕێى ئەو خولەوە، چارەسەرکارەکان زانیاری و ڕاهێنانى زۆریان وەرگرت لەسەر زانستى مامەڵەکردن لەگەڵ ناتەواویە دەروونییەکان کە لە هیچ شوێنێکى ترى وڵاتەدا خولى لەو شێوەیە نەکراوەتەوە.

هەموو ساڵێک، ئەو کارمەندانەمان کە پسپۆڕییەکەیان چارەسەرکردنی دەروونییە، بەشدارى دەکەن لە خولێکى ڕاهێنانى ١٨٠ کاژێریدا، هەروەها دەرفەتیان پێ دەدرێت سەرپەرشتیى کەیسێک بکەن و لە سیمیناری تایبەت بەم بوارەشدا بەشدار بن. جگە لەمانەش، نزیکەى ٣٠-٤٠ کارمەندى ستافەکە ساڵانە بەشداری دەکەن لە سیمینار و کۆبوونەوەى تایبەت بەم بوارەدا لە وڵاتى ئەڵمانیا، ئامانج لەمەش ئەوەیە ئەو کارمەندانە زانیاریى نوێ وەربگرن و لە ئەزموون و بیرۆکەى ئەو لایەن و دەزگایانەى دەرەوە کەڵک وەربگرن.

دواى گەڕانەوەشیان، کارمەندە شارەزان زانیارییەکان دەگەیەننە کارمەندەکانى ترى سەر بە کەرتى تەندروستى و کۆمەڵایەتى، بۆ ئەوەى بەگشتى ئەو خزمەتگوزارییانەى لە ڕاهێنانەوەى نەخۆشەکاندا پێشکەش دەکرێن بەرەو پێش بچن و ئەو کەسانەش کە ڕووبەڕووى توندوتیژی و ڕووداوى قورسى دەروونى بوونەتەوە سوودێکى کاریگەر وەربگرن.

سەرەڕاى ئەمانەش، دەزگاى ژیان پابەندە بەڕاپەڕاندنى کارەکانى لەسەر بنەماى ستانداردەکانى ناو زانستى چارەسەرکردنى دەروونى و پێشکەشکردنى یارمەتیى سایکۆلۆژى لە عێراق. ئێمە لاى خۆمانەوە داواى هەماهەنگیى نێوان شارەزا نێودەوڵەتییەکان و کارمەندەکانى خۆمان دەکەین و هەوڵى دامەزراندنى تۆڕێکى چڕوپڕ دەدەین کە پێکهاتبێت لە ڕاوێژکار و شارەزاى دەرەکى لە بوارەکەدا.

دەزگاى ژیان مەبەستیەتى لە ئایندەدا سەنتەرێکى ڕاهێنان-ى هەرێمى بکاتەوە و ئامانجى سەنتەرەکەش کۆکردنەوەى شارەزایانى بوارى تەندروستی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بێت لە یەک چوارچێوەدا. هەروەها بیر لە دامەزراندنى ڕێکخراوێکى چارەسەرکردنى دەروونى دەکەینەوە.

زانیاریى زیاتر

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کارى ئێمە و ڕێگاکانى هاوکاریکردنمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..

Testimonial