بەرەنگاربوونەوەى ئەشکەنجە و مامەڵەى نامرۆڤانە لە عێراق و ئەفغانستان

Joint Forces

بە هەماهەنگى لەگەڵ (بنکەی بەرلین بۆ قوربانییانى ئەشکەنجە) و بە هاوکارى (بنکەى بەهجەت ئەلفواد بۆ قوربانییانى ئەشکەنجە) و (سەنتەرى مێدیکا ئەفغانستان) و (سەنتەرى مێدیکا مۆندیاڵ)، لە ئێستادا خەریکى ڕاپەڕاندنى پرۆژەیەکى هاوبەشى ٣٠ مانگین بۆ قوربانییانى دەستى ئەشکەنجە و مامەڵەى نامرۆڤانە و توندوتیژیى ڕەگەزى. ئەم پرۆژەیە لەلایەن (کۆمیسیۆنى ئەوروپا بۆ دیموکراسى و مافەکانى مرۆڤ EIDHR)ەوە پشتگیریى دارایى دەکرێت. لە پرۆژەکەدا ئەمانە پێشکەش دەکرێن: پشکنینى ئەوانەى حاڵەتى دەروونى قورسیان ئەزموون کردووە و لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانیان، دابینکردنى چارەسەى پزیشکى، درووستکردنى تیمى گەڕۆک، دابینکردنى خزمەتگوزاریى دەروونى و ڕاوێژى یاسایى و کۆمەڵایەتى. سەرەڕاى ئەمانەش، هەموو ئەو لایەنانەى لە پرۆژەکەدا هاوکارن هەڵدەستن بە ڕێکخستنى ئەو چالاکییانەى لەڕێیانەوە زانیاری و هۆشیارى دەگەنە ئەوانەى بەهۆى پێشێلکردنى مافەکانیانەوە ڕووبەڕووى حاڵەتى دەروونیى قورس بوونەتەوە.

هاوکارەکانمان

سەنتەرى بەرلین بۆ قوربانییانى ئەشکەنجە یەکێکه لە سەنتەرە پێشەنگەکانى ئەم بوارە و یەکێکە لە نزیکترین هاوکارەکانى ئێمە. سەنتەرەکە ساڵى ١٩٩٢ دامەزراوە و تا ئێستا چارەسەرى زیاتر لە ٤٠٠٠٠ پەناهەندەى سەر بە وڵاتى جیاواز کردووە کە تووشى بارى دەروونى قورس هاتوون. ئەنجوومەنى نێودەوڵەتیى ڕاهێنانەوەى قوربانییانى ئەشکەنجە (IRCT)ش لە شارى بەسرە و لە ساڵى ٢٠٠٥ دا (بنکەى بەهجەت ئەلفواد)ى دامەزراند، کە لەو شارەدا تاکە بنکەى پرۆفێشناڵە کە لە بوارى یارمەتیدانى قوربانییانى ئەشکەنجەدا کار بکات. پێش ٣ ساڵیش لە دامەزراندنى بنکەى بەهجەت ئەلفواد، سەنتەرى مێدیکا مۆندیاڵ- کە ڕێکخراوێکى ناحکومییە و لە بوارى مافەکانى ژناندا کار دەکات و یارمەتیى ئەو ژنانە دەدات کە ڕووبەڕووى توندوتیژیى ڕەگەزیى دەبنەوە، بنکەى (مێدیکا ئەفغانستان)ى لە کابووڵ دامەزراندبوو. ئەم دەزگایە لە هەموو ڕوویەکەوە لە کارى خۆیدا پێشەنگە لەبەرئەوەى یەکەم دەزگا بووە کە یارمەتیى سایکۆلۆژى و یاسایى پێشکەش بەو ژنانە کردووە کە لە وڵاتى ئەفغانستان مافەکانیان پێشێلکراون، هەروەها یەکەم دەزگا بووە کە پزیشک و پارێزەرى کارامەى لە چارەسەرکردنى کێشەى ئەو ژنانەدا بەکارهێناوە.

ئامانجەکانمان

لەڕێى ئاڵوگۆڕکردنى ستافەکانمانەوە، مەبەستمانە سوود بە یەکتر بگەیەنین و ئەزموونەکانمان لەگەڵ یەکتر هاوبەشى پێ بکەین، ئەویش بە ئامانجى ڕێکخستنى پرۆژە و چالاکیى هاوبەش بۆ باشترکردنى ئەو خزمەتگوزارییانەى لە عێراق و ئەفغانستان پێشکەش بەو کەسانە دەکرێن کە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. سەرەڕاى ئەمانەش، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ جێبەجێکردنى بەندەکانى ناو ڕێککەوتننامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەى ئەشەنجە و ڕاهێنانەوەى ڕزگاربووانى ئەشکەنجە.

زانیاریى زیاتر

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کارى ئێمە و ڕێگاکانى هاوکاریکردنمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..