Program for Civil Society and Democracy

بەئامانجى هێنانەکایەى کۆمەڵگایەکى مەدەنى و دیموکراسى لە عێراقدا، دەزگاى ژیان خولى ڕاهێنانى تایبەت و چالاکیى جۆراوجۆر– ئەوانەى ڕادەى هۆشیارى کۆمەڵ بەرزدەکەنەوە- لە بوارەکانى مافى مرۆڤدا پێشکەش بە چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگا دەکات. چالاکییەکانمان ئەمانە لەخۆدەگرن: پێشکەشکردنى سیمینار لە قوتابخانەکاندا، کردنەوەى خولى ڕاهێنان بۆ خێزانى مافپێشێلکراوان، درووستکردنى گرووپى گفتوگۆ بۆ ئەوانەى لە ڕابردوودا مافەکانیان پێشێلکراون، هەروەها پێشکەشکردنى زانیارى تایبەت بەم بوارە بە هاوڵاتییان بەگشتى.

پرۆگرامى تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ لە قوتابخانەکاندا

منداڵان نەوەى داهاتوون و ئەوانن دواتر کۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن. ئەو پرۆگرامە پەروەردەییەى بۆ قوتابخانەکان ئامادەمان کردووە پرۆگرامێکە تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ و ئامانج لێى ئامادەکردنى منداڵان و هەرزەکارانە بۆ ژیان لە کۆمەڵگایەکى ئازاد و یەکسان و ناتوندوتیژدا. ئەم پرۆگرامە دەیەوێت منداڵ و لاوى وا بەرهەم بهێنێت کە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا بکەن و ماف و ئەرکەکانى خۆیان بزانن. پرۆگرامەکە یارمەتى منداڵان و هەرزەکاران دەدات لەڕێى:

بۆ ڕاپەڕاندنى ئەم کارانە، شێوازێکى تایبەتى مامەڵەکردن پەیڕەو دەکەین کە لەگەڵ منداڵاندا دەگونجێت و یارمەتییان دەدات چالاکانە بەشداربن لەگەڵمان و دید و بیرى نوێ قبووڵ بکەن.

کردنەوەى خول بۆ ئەو کەسانەى مامەڵە لەگەڵ مافپێشێلکراوەکان دەکەن

ئێمە خولى درووست مامەڵەکردن بۆ ئەو کەسانە دەکەینەوە کە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵان و لاوانە دەکەن کە مافەکانیان پێشێلکراون. لەڕێى ئەم کارەوە مەبەستمانە هۆشیارى خێزان و کەسوکارى قوربانییان بەرزبکەینەوە و دڵنیاتر بین لە پارێزراوى و سەلامەتى مافپێشێلکراون.

مامۆستاکان، توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان، چارەسەرکار و پزیشکەکانمان ژمارەیەکى زۆر سیمینار و زانیاری و ڕاوێژ پێشکەش دەکەن بە:

بابەتى چالاکی و ڕاهێنانەکانمان بەشێوەیەکى سەرەکى دەربارەى مافەکانى مرۆڤ، مافەکانى ژنان، مافەکانى منداڵان، هۆکار و ئەنجامەکانى توندوتیژی و ڕێگا کاریگەرەکانى یارمەتیدانى قوربانییانن.

بەهێزکردن و ڕاهێنانەوەى ماف پێشێلکراوان لەرێى پێدانى زانیارى و هۆشیارکردنەوەیانەوە

ئێمە چەندین ۆرک شۆب و گرووپى دیالۆگى جیاجیا درووست دەکەین و لەڕێیانەوە زانیارى دەدەین بەو کەسانەى مافەکانیان پێشێلکراوە، هەروەها رێ نیشانى ئەو کەسانە دەدەین چۆن دووبارە مافەکانیان وەربگرنەوە. چالاکییەکانمان لەم بوارەدا ئەمانە دەگرنەوە:

سەرەڕاى ئەمانەش، ئێمە زانیاریى زیاتریش بڵاودەکەینەوە، کامپین و چالاکیى جیاجیا رێکدەخەین و لەڕێیانەوە هۆشیاریى تاک بەرزدەکەینەوە، هەروەها لەڕێى ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانیشەوە بەردەوام بابەتى پەیوەندیدار بە مافەکانى مرۆڤەوە بڵاودەکەینەوە.

زانیاریى زیاتر

بۆ ئەوەى زیاتر لەسەر کارى ئێمە و ڕێگاکانى هاوکاریکردنمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..