پرۆگرامەکانمان بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و دیموکراسی

Program for Civil Society and Democracy

بەئامانجى هێنانەکایەى کۆمەڵگایەکى مەدەنى و دیموکراسى لە عێراقدا، دەزگاى ژیان خولى ڕاهێنانى تایبەت و چالاکیى جۆراوجۆر– ئەوانەى ڕادەى هۆشیارى کۆمەڵ بەرزدەکەنەوە- لە بوارەکانى مافى مرۆڤدا پێشکەش بە چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگا دەکات. چالاکییەکانمان ئەمانە لەخۆدەگرن: پێشکەشکردنى سیمینار لە قوتابخانەکاندا، کردنەوەى خولى ڕاهێنان بۆ خێزانى مافپێشێلکراوان، درووستکردنى گرووپى گفتوگۆ بۆ ئەوانەى لە ڕابردوودا مافەکانیان پێشێلکراون، هەروەها پێشکەشکردنى زانیارى تایبەت بەم بوارە بە هاوڵاتییان بەگشتى.

پرۆگرامى تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ لە قوتابخانەکاندا

منداڵان نەوەى داهاتوون و ئەوانن دواتر کۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن. ئەو پرۆگرامە پەروەردەییەى بۆ قوتابخانەکان ئامادەمان کردووە پرۆگرامێکە تایبەت بە مافەکانى مرۆڤ و ئامانج لێى ئامادەکردنى منداڵان و هەرزەکارانە بۆ ژیان لە کۆمەڵگایەکى ئازاد و یەکسان و ناتوندوتیژدا. ئەم پرۆگرامە دەیەوێت منداڵ و لاوى وا بەرهەم بهێنێت کە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا بکەن و ماف و ئەرکەکانى خۆیان بزانن. پرۆگرامەکە یارمەتى منداڵان و هەرزەکاران دەدات لەڕێى:

  • بەهێزکردنى کەسایەتى و ئاستى بڕوابەخۆبوونیان
  • هۆشیارکردنەوەیان لەبەرامبەر مافە بنەڕەتییەکانیان و ڕێگاکانى خۆپاراستندا
  • فێرکردنیان بەوەى چۆن مامەڵە لەگەڵ تووڕەییدا بکەن
  • باشترکردنى هاوڕێیەتى نێوانیان و درووستکردنى گرووپى هاوکاریکردن
  • بڵاوکردنەوەى بیرى لێبوردن و ڕێزگرتن لەناویاندا
  • ئامۆژگاریکردنیان بەوەى ڕێگاى ناتوندوتیژ بۆ چارەسەرى کێشەکانیان بگرنەبەر
  • ڕەخساندنى هەلى یەکسان بەبێ هیچ جیاکارییەک و بەیەکسانى بۆ کوڕان و کچان.
بۆ ڕاپەڕاندنى ئەم کارانە، شێوازێکى تایبەتى مامەڵەکردن پەیڕەو دەکەین کە لەگەڵ منداڵاندا دەگونجێت و یارمەتییان دەدات چالاکانە بەشداربن لەگەڵمان و دید و بیرى نوێ قبووڵ بکەن.

کردنەوەى خول بۆ ئەو کەسانەى مامەڵە لەگەڵ مافپێشێلکراوەکان دەکەن

ئێمە خولى درووست مامەڵەکردن بۆ ئەو کەسانە دەکەینەوە کە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵان و لاوانە دەکەن کە مافەکانیان پێشێلکراون. لەڕێى ئەم کارەوە مەبەستمانە هۆشیارى خێزان و کەسوکارى قوربانییان بەرزبکەینەوە و دڵنیاتر بین لە پارێزراوى و سەلامەتى مافپێشێلکراون.

مامۆستاکان، توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان، چارەسەرکار و پزیشکەکانمان ژمارەیەکى زۆر سیمینار و زانیاری و ڕاوێژ پێشکەش دەکەن بە:

  • ستافى مامۆستایانى قوتابخانەکان
  • ئەو مامۆستا و توێژەرە کۆمەڵایەتییانەى لە دەزگا و سەنتەرە پەروەردەییەکان-وەک بنکەکانى ژنان و لانەى بێ باوکان- کاردەکەن
  • کارمەندانى تەندروستى
  • ئەفسەرانى پۆلیس پاسەوانانى زیندان
  • پارێزەران و کارمەندانى ترى بوارى یاسا
  • سیاسەتمەتدار و بڕیار بەدەستەکان
  • ئەندامانى ڕێکخراوەکانى مافەکانى ژنان و مافەکانى مرۆڤ.

بابەتى چالاکی و ڕاهێنانەکانمان بەشێوەیەکى سەرەکى دەربارەى مافەکانى مرۆڤ، مافەکانى ژنان، مافەکانى منداڵان، هۆکار و ئەنجامەکانى توندوتیژی و ڕێگا کاریگەرەکانى یارمەتیدانى قوربانییانن.

بەهێزکردن و ڕاهێنانەوەى ماف پێشێلکراوان لەرێى پێدانى زانیارى و هۆشیارکردنەوەیانەوە

ئێمە چەندین ۆرک شۆب و گرووپى دیالۆگى جیاجیا درووست دەکەین و لەڕێیانەوە زانیارى دەدەین بەو کەسانەى مافەکانیان پێشێلکراوە، هەروەها رێ نیشانى ئەو کەسانە دەدەین چۆن دووبارە مافەکانیان وەربگرنەوە. چالاکییەکانمان لەم بوارەدا ئەمانە دەگرنەوە:

  • درووستکردنى گرووپى دەروونى-پەروەردەیى بۆ یارمەتیدانى مافپێشێلکراوان تا بزانن پێویستییەکانیان چین و خۆیان بپارێزن،
  • درووستکردنى گرووپى گفتوگۆ کە تیایاندا ئەو ژنانە ڕووبەڕووى توندوتیژى بوونەتەوە و مافیان پێشێلکراوە ئەزموونى خۆیان باس دەکەن و زاڵ دەبن بەسەر تەنیاییەکەیاندا،
  • درووستکردنى گروپى ئامۆژگاریکردن بۆ یارمەتیدانى پیاوان تا توندوتیژ نەبن و توندوتیژى خێزانى نەنوێنن،
  • ;رێکخستنى بۆنە و کۆبوونەوەى تایبەت بۆ ئەوەى لەڕێیانەوە زانیارى بدرێت بە دایکان و باوکان لەسەر ئەوەى پێویستییەکانى منداڵان چین و چۆنیش پەروەردەیەکى ناتوندوتیژیان فێر بکەن.
سەرەڕاى ئەمانەش، ئێمە زانیاریى زیاتریش بڵاودەکەینەوە، کامپین و چالاکیى جیاجیا رێکدەخەین و لەڕێیانەوە هۆشیاریى تاک بەرزدەکەینەوە، هەروەها لەڕێى ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانیشەوە بەردەوام بابەتى پەیوەندیدار بە مافەکانى مرۆڤەوە بڵاودەکەینەوە.

زانیاریى زیاتر

بۆ ئەوەى زیاتر لەسەر کارى ئێمە و ڕێگاکانى هاوکاریکردنمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..

یەکێتیی ئەوروپا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ