Program for Children and Youth

دۆخی منداڵان لە عێراق

منداڵانى عێراق هێشتا لەژێر کاریگەریى ئەو جینۆساید و چەوساندنەوە گشتگیرەدان کە بەسەر دانیشتوانى ئاسایى وڵاتەدا هاتووه. لەکاتێکدا هەندێک لەو قوربانییە لاوەکان هێشتاش مەترسى تیرۆر و ڕفاندنیان لەسەرە، ئەوانى تر لەژێر کاریگەریى ئەو ڕووداوە ناخۆش و قورسانەدا دەژین کە دایک و باوکیان ئەزموونیان کردوون.

نزیکەى هەموو منداڵێکى باکوورى عێراق لە خێزانێکدا گەورە دەبێت کە یەکێک یان زیاتر لە لە ئەندامەکانى مافەکانى پێشێلکراون. زۆرینەى ئەو دایک و باوکانەى لەم ناوچەیەدا هێشتا لە ژیاندان، ڕێیان پێ نەدراوە پرسە بۆ کەس و شتە لەدەستچووەکانیان دابنێن و ئەو گرێ دەروونییانە تێ بپەڕێنن کە مرۆڤ لەگەڵ لەدەستدانى کەسێک یان شتێک ئەزموونیان دەکات. لەبەر ئەمە ئەو منداڵانەى لە خێزانێکدا دەژین کە ئەندامەکانى ئەزموونى ڕووداوى لەو شێوەیەیان کردووە، دواجار دەبنە قوربانیى دەستى توندوتیژی، مامەڵەى خراپ، کاریگەرییەکانى ململانێ نەتەوەییەکان و خێزانێکى بناغەلاواز کە لەژێر کاریگەریى زەبر و ڕووداوى قورسدا درووست بووە.

لە ئەنجامى ئەمەشدا، منداڵان و هەرزەکاران فێرى چەندین هەڵسوکەوت و کاردانەوەى ناجێگیر دەبن وەک خەولێنەکەوتن، تێکەڵنەبوون لەگەڵ دەوروبەر (دابڕانى کۆمەڵایەتى)، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، کێشەى گەشە و خواردن و هتد.

خزمەتگوزارییەکانمان بۆ منداڵان و لاوان

لە ساڵى ٢٠٠٩ دا، دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ، پرۆگرامێکى بۆ یارمەتیدانى ئەو منداڵ و هەرزەکارانە ئامادەکرد کە کەوتوونەتەژێر کاریگەریى توندوتیژی و پێشێلکارییەکانى مافەکانى مرۆڤەوە. ئێستا ئەو قوربانییە لاوانەى ڕووبەڕووى پێشێلکاریى مافەکانى مرۆڤ بوونەتەوە پرۆگرامێکى چڕوپڕیان بۆ ئامادەکراوە، کە تیایدا ئەمانەیان بۆ دابین دەکرێت: ڕاهێنانەوە، گەیاندنى خزمەتگوزارییەکانى ناو پرۆگرامەکە بۆ ناوچە دوورەدەستەکان، بڵاوکردنەوەى پەروەردە و هۆشیارى لەسەر مافەکانى مرۆڤ، هەروەها خزمەتگوزارییەکانى تایبەت بە زیندانى نەوجەوانان.

تیمە فرەکارەکانمان- کە لە پزیشک و پزیشکى پسپۆڕى منداڵان و چارەسەرکار و مامۆستا پێکهاتوون- ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکەن:

هەموو ساڵێک، نزیکەى ٧٠٠ منداڵ و هەرزەکار و چەندین ئەندامى ترى خێزانەکان ڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییانە. ئامانجى سەرەکيى ئەم پرۆگرامە بەرگریکردنە لە مافەکانى منداڵان و لە هەمان کاتیشدا جێبەجێکردنیانە بەشێوەیەکى کردارى، هەروەک ئەوەى کە ڕێککەوتننامەى نەتەوەیەکگرتووەکانى تایبەت بە مافەکانى منداڵان-دا هاتووە. لە ناو ئەو مافانەشدا کە دەزگاکە گرنگى زۆریان پێ دەدات، مافى پارێزراویى لە توندوتیژی، و خراپ مامەڵەلەگەڵکردنە، دابینکردنى سیتمێکى پەروەردە کە تیایدا گرنگى بە مافەکانى مرۆڤ بدرێت، هەروەها مافى دووبارە ڕاهێنانەوە.

تێچووى ئەو کارانەى بۆ منداڵان و لاوانمان کردووە لەلایەن مزریۆر-ەوە دابین کراوە.

زانیاریى زیاتر

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کارى ئێمە و ڕێگاکانى هاوکاریکردنمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.