داکۆکی و کەمپینەکان

dayagainsttorture

وەک ڕێخراوێکی مافەکانی مرۆڤ، دەزگای ژیان کەمپین ساز دەکات و داکۆکی لەوکەسە پەراوێزخراوانە دەکات کە خۆیان ناتوانن لە کۆمەڵگەدا و لە بواری سیاسەت و یاسادا دەنگیان هەبێت و داوای مافەکانیان بکەن. ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە پەیڕەوکردنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ لە یاسای عێراقییدا هەبێت و خەڵکی عێراق بەرامبەر مافەکانیان هۆشیار بکەینەوە و پەرە بە تواناکانیان بدەین بۆ داواکردنی ئەو مافانە. ئامانجی ئێمە ئەوەیە لەڕێگەی ڕاگەیاندنی کەمپین و دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە سیاسەتە جیاوازەکان و پەیوەندییکردن بە سەرکردە سیاسیی و ڕابەرە کلتوورییەکانەوە یاسا و پەیڕەوە کلتوورییەکان بگۆڕبن.
لەڕیگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵک و ڕاهێنانکردن بە بەشداربووان مەبەستمانە ڕێگریی لە پێشێلکاریی لە مافەکانی مرۆڤدا لە داهاتوودا بکەبن و پەرە بە توانای خەڵکی بدەین بۆ بەرگرییکردن لە مافەکانی مرۆڤ لەو شوێنانەی کە ئەو مافانە لەژێر زۆرترین مەترسیدان.
بۆیە دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەیەوێت ئەم ڕۆڵانە بگێڕێت:

  • هاوکارێکی ڕاوێژکار بۆ سەرکردە سیاسی و نوێنەرە سیاسییەکان لە هەموو بابەتەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ
  • ڕێخراوێکی تایبەتمەند کە بتوانێت ستانداردەکانی مافەکانی مرۆڤ و هاوکارییکردنی قوربانیان لە دامودەزگا حکومییەکان پەرە پێ بدات.
  • نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕزگاربووانی پێشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ
  • خاڵێکی ناوچەیی بێت بۆ پەیوەندییکردن و وەرگرتنی زانیاریی بۆ ڕێخراو و دەزگاکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

بابەتەکان

هەوڵەکانی ئێمە لە داکۆکیکاریی و ڕاگەیاندنی کەمپیندا چەندین بابەتی جیاواز دەگرنە خۆیان و تەرکیز دەکەنە سەر بەبەتەکانی تایبەت بە پشتگیرییکردنی هەرە گروپە بێدەسەڵاتەکان. بابەتەکانیش بریتین لە:

  • مافەکانی ڕزگاربووانی توندوتیژیی، بە مافی ڕاهێنانەوەشەوە.
  • مافەکانی ژنان و منداڵان.
  • مافەکانی ئاوارە و ڕاگوێزراوان.
  • پاراستنی پلوراڵیزم و وەستانەوە دژ بە یەکترقبوڵنەکردن و توندڕەوی.
  • پەیڕەوکردنی ستاداردە بەرزەکان لە بواری چارەسەری دەروونی و چارەسەری زەبری دەروونی ڕاوێژکاریی دەروونی لە کوردستان و عێراق.

چالاکییەکان

بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و عێراق و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی لە سەرەوە ڕوونکراونەتەوە، دەزگای ژیان بەشدارە لەم چالاکییانەی خوارەوەدا:

  • کۆکردنەوەی پشتگیریی و داکۆکییکردن لە پەیڕەوکردنی ستاندارد و ڕێکەوتننامە پەیوەندیدارەکان لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.
  • ڕاهێنانی خاوەنپیشە سەرەکییەکان (پۆلیس، کاربەدەستانی دادوەری، کارمەندانی تەندروستی)
  • بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی لە تەواوی کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی کەمپین و سێمینار و بۆنە گشتییەکانەوە.
  • چاپکردن و بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ.
  • هەماهەنگیی لەنێوان دامودەزگا یاساییەکان و نوێنەراندا.

زانیاری زیاتر

بۆ زانینی زیاتر لەسەر ئەم چالاکییانە و بەشداربوون، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..