خولى بەهێزکردنى فێرخوازان

Internships

هەر ئەمڕۆ دەست پێبکە و گەشە بە تواناکانت بدە: لە یەکێک لە بنکەکانماندا ببە بە فێرخواز و کار بکە

دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ، چەندین خولى بەهێزکردنى بێبەرامبەر لە بوارەکانى پزیشکى و دەروونی و کۆمەڵایەتى دەکاتەوە. کارکردن لە یەکێک لە بنکەکانماندا نەک هەر تەنیا توانات زیاد دەکات و دەرگاى نوێت لەبەردەمدا دەکاتەوە، بەڵکو کاریگەریيشى دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و پاراستنى مافەکانى مرۆڤ لە عێراقدا.
ئەگەر لەئێستادا خوێندکارى بەشى دەروونى (سایکۆلۆژى)، یان زانستە کۆمەڵایەتییەکانیت، یان بەنیازیت لە کۆلێژ یان پەیمانگایەکى پزیشکى بخوێنیت و زمانى کوردييش دەزانیت، پێمان خۆشە سەردانمان بکەیت و داواکارى پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەى بۆ ماوەیەکى کاتى (Internship) لامان کار بکەیت. پێویستە بەلایەنى کەمەوە قۆناغى سێی زانکۆ بیت. ماوەى خولەکان بۆ ئەو لایەنانەى پەیوەندییان بە چارەسەرکردنەوە نییە یەک مانگە و بۆ کارى تایبەت بە چارەسەرکردنیش شەش مانگە.

تکایە ئاگادار بە کە دەزگاى ژیان شوێنى نیشتەجێبوون و گواستنەوە بۆ فێرخوازان دابین ناکات.

زانیاریى زیاتر

بۆ ئەوەى زیاتر لەسەر کارى ئێمە و ڕێگاکانى هاوکاریکردنمان بزانیت، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..