کۆمەک

گۆڕانکاری دروست بکە

پشتگیریى تۆ یارمەتیمان دەدات شکۆ بۆ ئەو ژن و پیاو و منداڵانە بگەڕێنینەوە کە ژیانیان بەهۆى توندوتیژییەوە شێواوە. هەر هاوکارییەک- هەرچەندە کەمیش بێت- دەتوانێت گۆڕانکارى لە ژیانى تاکێک یان خێزانێکدا دروست بکات.

هاوکاریى ڕزگاربووان بکە

ئەو ١٠ دۆلارەى تۆ دەیبەخشیت یارمەتی ژنێک یان کچێک دەدات بە گواستنەوەى گشتى سەردانى ئێمە بکات و ئێمەش چارەسەرى بێبەرامبەرى بۆ دابين بکەین.

ئەو ٢٥ دۆلارەى دەیبەخشیت یارمەتى منداڵێک دەدات تا یارى و پێداویستى چارەسەر بکڕێت.

ئەو ٥٠ دۆلارەى دەیبەخشیت وا دەکات ئێمە بتوانین یارمەتی قوربانییەکى بەساڵاچووى جینۆساید بدەین بەوەى پێداویستیى سەرەکى چارەسەرکردن و چاویلکە و تاقمى ددانى بۆ دابین بکەین.

ئەو ١٠٠ دۆلارەى دەیبەخشیت، یارمەتیی باوکێک، کە لەناو زینداندا ئەشکەنجە دراوە، دەدات بەوەى چارەسەرى دەروونی و پزیشکى بۆ دابین بکرێت.

ئەو ٢٥٠ دۆلارەى دەیبەخشیت یارمەتى کەسێک، کە بەهۆى ڕووداوێکى تیرۆریستییەوە کەمئەندام بووە، دەدات تا نەشتەرگەرییەکى بۆ ئەنجام بدرێت و چاک ببێتەوە.

لە ڕێى بێتەر پلەیس Betterplace ەوە ببەخشە

دەتوانیت لەڕێى وێبسایتى www.betterplace.org ەوە یارمەتییە داراییەکانت بگەیەنیتە دەستمان.