بڵاوکراوەکانی دەزگای ژیان

ئەم بڵاوکراوانە لەلایەن دەزگای ژیانەوە ئامادەکراون و بەچاپ گەینراون:

voices 

دەنگی زەبر و هیواکان

ئەم نامیلکەیە هەڵبژاردەی یازدا چیرۆکی ژیانی ڕزگاربووان لەخۆ دەگرێت. ئێمە ئەم نامیلکەیەمان درووستکردووە هەتا هەمووان بەئاگا بهێنینەوە لە چیرۆکی یارمەتیخوازەکان، کە پێمان وایە ئەمە هاندەرێک دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی قوربانییان. هیوادارین ڕۆژێک بێت هەموو تاکێکی نیشتیمانەکەمان چێژ لە مافەکانی وەربگرێت.

 
rights in your pocket en

مافەکان لە گیرفانتدا

بەبڕوای ئێمە هەر کەسێک مافەکانی خۆی بزانێت، چانسێکی زیاتری دەبێت بۆ بەدەستهێنانی. مافەکان لە گیرفانتدا، زنجیرە کتێبێکی گیرفانە، بە ئاسانی لە گیرفاندا جێگەی دەبێتەوە، کە بەشێک لە مافە بنەڕەتییەکانی لەخۆ گرتووە. بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە.

 

 

 
mybody ku

جەستەم هی خۆمە

ئەم نامیلکەیە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی لەپاش وەرگرتنی مۆڵەت لە ڕێکخراوی پرۆفامیلیا - دارمشتاد و خانەی لۆیوی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، لە چارەسەرکردنی منداڵدا بەکار دەهێنرێت لە کوردستان دا.

 

وەشانی کوردی

بۆ داگرتنی وەشانە ئەڵمانی-یەکەی بەناوی (Mein Körper gehört mir) کرتە لێرە بکە

 

 

 

 

Human Rights Handbook

جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ

ئەم بڵاوکراوەیە لەسەر بنەمای زنجیرەیەک ڕاهێنان لەسەر جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ لەڕووی تیۆریی، یاسایی، جێبەجێکردنەوە داڕێزراوە، کە لا چەند جێگەیەکی جیاوزی کوردستان لە تشرینی دووە ٢٠١٣ ئەنجام دراوە.

 

 

Responding to Survivors

بەدەنگەوەهاتنی ڕزگاربووانی ئەشکەنجە و نەهامەتی

ئەم بڵاوکراوەیە باس لە شێوازی چارەسەرکردن بە گێڕانەوە دەکات، لەسەر بنەمای زنجیرەیەک ۆرکشۆپ، کە لەلایەن دەیڤد دینبرۆ لە دامەزراوەی دۆلویچ بە ڕاوێژکردن لەگەڵ دەزگای ژیان ئامادە کراوە. هەروەها چەند چیرۆکێکی ڕزگاربووان لە زاری چارەسەرکارەکانەوە لەخۆ دەگرێت.

 

 

These are your rights

ئەمانە مافەکانی تۆن

ئەم بڵاوکراوەیە لەپاش ڕەزامەندی وەکرتنی  منداڵ پارێزی سویدی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بەسەر منداڵانی کوردستان دا دابەش کراوە.

 

 

Safe you and Safe me

پێکەوە پارێزراوین

ئەم بڵاوکراوەیە لەپاش ڕەزامەندی وەکرتنی  منداڵ پارێزی سویدی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بەسەر منداڵانی کوردستان دا دابەش کراوە.