دهۆک ٢٦ی ئایار ٢٠١٥: بەهۆی بەرز بوونەوە پلەی گەرمای ناوچەکە بۆ زیاتر ٤٠ پلەی سەدی، لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا، دەزگای ژیان ئامێری فێنککەرەوە (موبەریدە)ی بەسەر ٣١٢٠ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی خانکێ دا دابەشکرد. کە خەڵکی کەمپەکە دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە وەرگرتنی ئامێرەکان، بەتایبەتی ئەو کەسانەی باری تەندروستییان تێکچوبوو بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرماوە.
کەمپی خانکێ دەکەوێتە نزیک شاری دهۆکەوە، لە دوای هێرشی ئەم دواییەی تیرۆستانەوە بۆ سەر شنگال و ناوچە یەزیدیە نیشێنەکان، نزیکەی ٣١٢٠ خێزان لەو ناوچانەوە ڕوویان لە خانکێ کردووە و لەو کەمپەدا نیشتەجی کراون.
سوپاس بۆ ڕێکخراروی مزیریۆ، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی ئەڵمانیە، بە هاوکاری ئەوان توانرا ئامێری فێنککەرەوەکان دابین بکرێن.
بۆ بینینی وێنەی زیاتری چالاکییەکە، تکایە کرتە لەو وێنەیەی خوارەوە بکە.
