هاوكاریی مرۆیی

ده‌زگای ژیان یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانی بۆ ئاواره‌ یه‌زیدییه‌كان فراوان ده‌كات؛ ١،١ تۆن یارمه‌تی له‌ پێداویستییه‌ گرنگه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر و ئۆتۆمبێله‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌ستی ژن و پیاو و منداڵانی گیرخواردووی سه‌ر چیای شه‌نگال.

ناردنی هاوكارییه‌كان له‌ ١٧/١٢/٢٠١٥ ه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و به‌شێكه‌ له‌ كاری ئێمه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاواره‌ عێراقییانه‌ی هێرشی تیرۆریستییان كراوه‌ته‌ سه‌ر.

نزیكه‌ی ٩٠٠٠ بۆ ١٠٠٠ هاووڵاتیی یه‌زیدی هێشتا له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و چیایه‌ ده‌ژین و له‌نێوانیاندا ٣٠٠٠ منداڵ و ٣٨٠ كۆرپه‌ هه‌ن. كاتێك ده‌رگای هه‌ڵهاتن له‌ڕێی سوریاوه‌ كرایه‌وه‌، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ بڕیاریان داوه‌ بمێننه‌وه‌ و شوێنی خۆیان چۆڵ نه‌كه‌ن، چونكه‌ نه‌یانده‌ویست ماڵ و مه‌ڕوماڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی خۆیان له‌ شوێنه‌كانی تر به‌سه‌لامه‌تتر ده‌زانی. هه‌ندێكی تریش به‌ناچاری مانه‌وه‌ چونكه‌ به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییانه‌وه‌ نه‌یانده‌واتی به‌ چیاكه‌دا بێنه‌ خواره‌وه‌. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستاندا، پێویستییه‌كی زۆریان له‌ چه‌ندین به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌لی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌.

به‌هاوكاری ڕێكخراوی مزیریۆر، كه‌ ڕێكخراوێكی هاوكاریی ئه‌ڵمانییه‌، هه‌روه‌ها به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی هاوكاریی كردنی هاووڵاییه‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ كوردستانی عێراق، ده‌زگای ژیان هاوكاریی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئاواره‌كان، وه‌ك خواردنی پێویست، خواردنی منداڵ، شیر و جلوبه‌رگی زستانه‌. سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ژیان، ده‌ڵێت، "دۆخی ئاواره‌كانی سه‌ر ئه‌و چیایه‌ زۆر ناله‌باره‌ و هیچیان له‌لا نییه‌، ته‌نانه‌ت خواردن و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و جلوبه‌رگیش. دۆخی ژیانی ژنان و منداڵه‌كان به‌تایبه‌تی زۆر خراپه‌. "

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت کۆمەکی ئه‌و پرۆگرامه‌ بده‌یت كه‌ ده‌زگاكه‌مان بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌ عێراقییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌، تكایه‌ به‌خشینێكی دارایی-ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت- پێشكه‌ش به‌ پرۆگرامه‌كه‌مان بكه‌.

زانیاریی زیاتر

لێره‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆگرامه‌ی ده‌زگاكه‌مان بخوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان ئاماده‌مان كردووه‌. بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كاری ئێمه‌، تكایه‌ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.