سوریا؛ چوار ساڵ له‌ ئاڵۆزیی

چوار ساڵ له‌ ئاڵۆزیی

ئه‌و شه‌ڕه‌ ناوخۆیه‌ی ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ سوریادا ڕووده‌دات، به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه‌ی خاپوور كردووه‌ و كاریگه‌ریی قورسیشی له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی داناوه‌. له‌كاتێكدا نزیكه‌ی ٤ ملیۆن كه‌س وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌، ٨ ملیۆن كه‌سی تر له‌ناو سنووری وڵاته‌كه‌دا ئاواره‌ بوون.

به‌هۆی درێژی ماوه‌ی به‌رده‌وامبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه‌، ورده‌ورده‌ گرنگیپێدانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و میدیا به‌ هاوڵاتیان و دۆخه‌كه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێویستییه‌كانی دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌زیادبووندان.

سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ململانێ به‌رده‌وامه‌كان بوونه‌ته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین حاڵه‌تی پێشێلكاری له‌ مافه‌كانی مرۆڤدا. له‌ خواره‌وه‌ باسی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌مپینانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌م بوارانه‌دا خزمه‌ت بكه‌ن. تكایه‌ به‌ ده‌نگی خۆتان پاڵپشتی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی سوریا بكه‌ن.

كەمپینی سوریا

كامپینی سوریا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی پێویستییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ی سوریا كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی دۆخه‌كه‌. كه‌مپینه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنجی دونیا ڕابكێشێت بۆ چاره‌نووسی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ به‌گشتی، به‌ڵام به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌به‌هێزی و بڕوابه‌خۆبوون و نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه‌ به‌رگه‌ی ناخۆشی و ململانێكانیان گرتووه‌. كه‌مپینی سوریا هه‌وڵ ده‌دات نه‌هامه‌تی و ئازاری هاووڵاتییه‌ سورییه‌ ئاشتیخوازه‌كان-جا له‌ هه‌ر شوێنك بن و هه‌رچییه‌كیان پێویست بێت- بخاته‌به‌ر چاوی دونیا.

كه‌مپینی شۆڕشێك به‌رپا بكه‌

كه‌مپینی شۆڕشێك به‌رپا بكه‌ پرۆژه‌ی هه‌ندێك چالاكه‌وانی مه‌ده‌نیی سوری و ئه‌ڵمانییه‌ و ئامانج لێی یارمه‌تیدانی چالاكه‌وانه‌ مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازه‌كانه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی یارمه‌تیی دارایی، هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی، فێركردن و زانیاری، گواستنه‌وه‌ و یارمه‌تیی مه‌ده‌نییانه‌. كه‌مپینه‌كه‌ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ ناوخۆییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و كۆمه‌كی دارایی كۆ ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ خه‌رجكردنه‌وه‌ی له‌ بواری مرۆییه‌كان، په‌روه‌رده‌، په‌یوه‌ندییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤدا.

كه‌مپینی هه‌ساره‌ی سوریا

كه‌مپینی هه‌ساره‌ی سوریا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك چالاكه‌وانی سوریی ئاشتیخواز دامه‌زراوه‌ و ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو دونیاوه‌ خه‌ڵك كۆ بكاته‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی و سوریا و كۆتاییهێنان و به‌ توندوتیژییه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌. به‌وپێوه‌ی كه‌مپینه‌كه‌ پێی وایه‌ ململانێكان به‌ پێكدانانی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێن، بۆیه‌ كه‌مپینه‌كه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌ په‌یڕه‌وی بڕیاری ٢١٣٩ ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆ وه‌ستاندنی تۆپبارانه‌كانی ڕژێمی سوریا و هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی.

زانیاریی زیاتر

ئێمه‌ له‌ ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، یارمه‌تیی ئه‌و ئاواره‌ سورییانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ به‌ئه‌زموونی قورسی ده‌روونیدا تێپه‌ڕیوون، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هاوكاریی پزیشكی و یارمه‌تیی ده‌روونی. لێره‌ زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی پرۆگرامه‌كه‌مان بۆ ئاواره‌ سورییه‌كان. بۆ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر كاره‌كانمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.