یەکەمین کلینیکی زەبری دەروونی بۆ ژنانی ئێزیدی لە عێراق

نۆرینگەی زەبری دەروونی بۆ ژنانی ئێزیدی

ماوەی چەندین مانگە هەواڵی ژنانی ئێزیدی سەردێڕی میدیا جیهانییەکانی داگیر کردووە. ئەو نەهامەتییانەی بەسەر ئەو ژنانەدا هاتوون و تا ماوەیەکی زۆر ئازاریان بەدەستەوە دەچێژن سەیروسەمەرە و گەورەن. ژنان و کچانی یەزیدی دەستبەسەر کراون، کراونەتە کۆیلە و بەشێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو لەلایەن شەڕکەرانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر. ئازار و مەینەتییەکانیان بوونەتە جێی باسی کۆمەڵ بەشێوەیەک ئێستا هەندێک لەو قوربانییانە دەبرێنە ئەوروپا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

پشتگیریکردنی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان

دەزگای ژیان شێوازێکی کارکردنی جیاواز پەیڕەو دەکات. لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ دا، یەکەمین شوێنی مانەوەی بۆ ئەو ژنانەی کوردستان کردەوە کە تووشی زەبری قورسی دەروونی بوون. نەخۆشەکانمان و منداڵەکانیشیان لە ژینگەیەکدا چارەسەر وەر دەگرن کە ئاشنان پێی، هەروەها بە زمانی یەکەمی خۆیان، هەروەها لە نزیک خێزان و کۆمەڵگاکەیان. ئەم پرۆژەیە لەلایەم ڕێکخراوی مزریۆر و وەزارەتی گەشەی ئابووری پیشکەوتنی ئەڵمانیاوە پشتگیریی ماددی لێ دەکرێت.

کلینیکی ژیان: نۆرینگەیەکی چارەسەری دەروونی بۆ ژنان

لە شارۆچکەیەکی بچووکی بەشی باکوری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە، ژنان و کچان چاودێرییەکی باش دەکرێن و لە شوێنێکی سەلامەتدا بۆ ماوەی چەند مانگێکی نیشتەجێ دەکرێن. ئەم پرۆگرامە چڕ و گشتگیرە بەتەواوی بەخۆڕاییە. لەو تیمانەماندا کە هەموو ئەندامەکانیان مێینەی ئەم کەسانەی خوارەوە هەن: پزیشک، دەروونزان، چارەسەرکاری سروشتی و ڕێنماییکار. ئەم کەسانەش ئەمانەی خوارەوە پێشکەش دەکەن:

  • چارەسەری پزیشکی
  • ڕێنمایی دەروونی و چارەسەری زەبری دەروونی
  • چارەسەرکرن لە چوارچێوەی گروپی داهێنەردا
  • چارەسەری سروشتی
  • چۆنییەتی بنیاتنانی ژیانی ڕۆژانە و باشترکردنی ژیانی هەموو کەسێک
  • چاودێریکردنی منداڵان
  • ڕاهێنانی پیشەیی

کلینیکی ژیان تەنیا ژنانی یەزیدی ناگرێتە خۆی، بەڵکو یارمەتی هەموو ئەو ژنانەش دەدات کە ئەزموونی توندوتیژیی قورسی خێزانی یان سێکسییان کردووە و پێویستییان بە یارمەتی و ڕاهێنانەوەی تایبەت هەیە. ئێمە مەبەستمانە دۆخی نەخۆشەکانمان جێگیر بکەین و ئامادەیان بکەین بۆ ژیانێک کە تیایدا بڕوابەخۆبوو و بەهێز بن دوای ئەوەی لە نۆرینگە چوونە دەرەوە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەش، خێزان و هاوسەری قوربانییەکان دەهێنینە ناو پرۆسەی چارەسەرکردنەکەوە. هەلی پیشەییش یارمەتی قوربانییان دەدات ئایندەیەکی باشتر بۆ خۆیان بنیات بنێن.
ئەگەر دەتەوێت پشتگیری ئەو پرۆگرامەمان بدەیت کە بۆ ئەو ژنانە ئامادەمان کردووە کە لە عێراقدا زەبری دەروونییان ئەزموون کردووە، تکایە بەپێی توانا کۆمەکمان بکە.

زانیاریی زیاتر

لێرە زیاتر بخوێنەرەوە لەسەر ئەو پرۆگرامەی بۆ ژنان و کچان هەمانە. بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەربارەی کارەکەمان و ڕێگاکانی یارمەتیدانمان، تکایە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..