باخچەیەکی چارەسەرکردن لە چەمچەماڵ

باخچەیەکی چارەسەرکردن بۆ چەمچەماڵ

دەزگای ژیان باخچەیەکی چارەسەرکردن بۆ ژنان و منداڵان لە چەمچەماڵ دادەمەزرێنێت. باخچەکە- کە یەکەمین جارە لەو شوێنەدا دروست دەکرێت- کەشێکی سەلامەت بۆ ئەو ژن و منداڵ و لاوانە دەڕەخسێنێت کە ڕووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی، مامەڵەی خراپ یان پێشێلکاریی تری مافەکانی مرۆڤ بوونەتەوە. پێکەوە، دەتوانین گۆڕانکاری دروست بکەین.

باخچەکە

باخچەکەمان کەشێکی سەلامەت و نایابی چارەسەرکردن بۆ قوربانییان و خێزانەکانیان دەڕەخسێنێت. لەڕێی باخچەی چارەسەر و کاری بەکۆمەڵەوە سەردانکەران ڕێگەی تازەی زاڵبوون بەسەر ئازارەکانیاندا فێر دەکرێن. باخچەیەکی ئاژەڵیش هەیە کە تیادا منداڵان یاریی لەگەڵ ئاژەڵەکان دەکەن و دەستیان لێ دەدەن، ئەو باخچەیەش یارمەتی قوربانییان دەدات تا لەڕێی چارەسەرێکەوە کە ئاژەڵی تێدا بەکار دێت ڕووبەڕووی ترسەکانیان ببنەوە.

خانەی سیمینار: پاراستنی کەلەپوور

هەر لە چوارچێوەی ئەو باخچەی چارەسەرەدا، دەزگای ژیان، خانەیەکی سیمینار و شوێنێک بۆ میوانان دروست دەکات کا تیایدا خەڵک دەتوانن یەکتری ببینن، گفتوگۆ بکەن و هێز و وزەی بەسوود لە یەکتری وەربگرن. شوێنەکانی ناو باخچەکە بۆ چارەسەرکردن و ڕاهێنانی تیمەکان و سازدانی سیمیناری تایبەت بە تەندروستی، ماف و دادپەروەری، تەلارسازی کۆن، دەستڕەنگینی، پاراستنی ژینگە و چۆنییەتی چوونەناو دونیای کارەوە بەکاردەهێنرێن.

زیندووکردنەوە شێوازێکی بیناسازیی کۆن و بەهێز

هەموو ئەو بینایانەی لە چوارچێوەی باخچەکەدا دروست دەکرێن، بە ماددەکانی قوڕ و خشت و دار لەسەر شێوازی بیناسازیی کۆنی کوردی و بە پەیڕەوکردنی شێوازی بیناسازیی مۆدێرنی قوڕ دروست دەکرێن. بینای شوشە و کۆنکرێت لەو ناوچەیەدا زۆر سەرکەوتوو نابن، بەڵام بەردەوامیش ژمارەیان زیاد دەکات چونکە خەڵکێکی کەم شارەزایی ئەوەیان هەیە بە قوڕ بینا دروست بکەن. سەرەڕای ئەمانەش، ئەو بینایانەی لەسەر شێوازی کۆن دروست دەکرێن لە زستاندا گەرمتر و لە هاوینیشدا فێنکترن. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە ئێستادا لەبەر دەستدان، دەکرێت بینا قوڕەکان کاریگەرییەکانی ژینگە لەسەر خۆیان کەم بکەنەوە و زیاتر بەرگە بگرن و بمێنەوە. ئەم بینایانەی لەم پرۆژەیەدا دروست دەکرێن دەکرێت ببنە هاندەرێک تا بینای تری هاوشێوە لە ناوچەکەدا دروست بکرێن.

زیندووکردنەوەی کاری دەستڕەنگینیی

لە هۆڵی سیمینارەکەدا، دەزگای ژیان کۆرسی دەستڕنگینی لە بوارەکانی دروومان، چنین، گڵکاری و فەرش چنین بۆ ژنان و ڕزگاربووانی توندوتیژی دەکاتەوە. ئەم توانا و دەستڕنگینییانە خەریکە زۆر بەخێرایی لەناو دەچن و تا دێت خەڵکی کەمتر فێریان دەبن. ئەم کۆرسانە یارمەتیدەر دەبن لەوەدا کە ناهێڵن ئەم کار و دەستڕنگینییە کۆنانە لەناو بچن، لە هەمانکاتیشدا لەڕووی چارەسەرەوە سوودیان دەبێت بۆ ئەو ژنانە.

بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی

باخچەکەمان باشترین شوێنە بۆ سازدانی ئەو گفتوگۆ پێویستانەی دەبێت لەسەر بابەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بەگەڕخستنەوەی وزە و پاراستنی ژینگەی چەمچەماڵ بکرێن. ئێمە بۆ خۆمان لە باخچەکە چەندین نموونەمان لەوانە دەبێت وەک باخداری، هەنگەوانی، خانووی دەستکردنی کشتوکاڵی. ڕێکخراوی بۆردا-ی ئەڵمانی کە هاوکارمانە، لەسەر ئەرکی خۆی دەزگایەکی دروست کردووە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لەو خاشاکەی بەهۆی ڕووەکەکان و ئاژەڵەکان و میوانەکانی باخچەکەوە دروست دەبێت. کارمەندانی باخچەکە ڕاهێنان وەردەگرن لەسەر کارپێکردنی دەزگاکە و بڵاو کردنەوەی زانیاریی پێویست لەسەر چۆنییەتی کارپێکردنی ئامێرەکانی.
بابەتێکی تر پاراستنی ئاوە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کورستان ڕووبەڕووی چەندین حاڵەتی بارانبارینی کەم بووەتەوە. ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە داکشاندایە. لەبەر ئەوەی باخچەکە و ئاژەڵەکانی ناوی پێویستییان بە بڕە ئاوێکی زۆر دەبێت، زۆر مەبەستمانە ئەم سەرچاوە گرنگە بە سەلامەتی و لە بڕی پێویستدا بمێنێتێەوە. خۆشبەختانە، ئاوەڕۆیەکی سندوقی بەژێر باخچەکەدا دەڕوات و کە ئاوی ئەو گەڕەکانەی دەورەبەری دەڕژێتە ناو. لەگەڵ هاوکارەکانمان لە بۆردا، لە هەوڵداین سیستمێکی پاککردنەوەی ئاو دابمەزرێنین کە لە توانایدا هەبێت ڕۆژانە ١٠٠ مەتر سێجا ئاو پاک بکاتەوە، ئەو بڕەش بەشی تەواوی باخچەکە دەکات.

هاوکارەکانمان

پرۆژەی باخچەی چارەسەرکردن بە هەوڵ و هاوکاری ئەم لایەنانەی خوارەوە جێبەجێ کراوە: ڕێکخراوی میسیۆر، ڕێکخراوی باڵی هیوا، ڕێکخراوی ئین هێرز فوور و هاوکاریکەرێکی تایبەتیش. بە یارمەتیی ئەو لایەنانە، توانیومانە زیاتر لە ٣٥٠٠٠٠ یۆرۆ کۆ بکەینەوە بۆ بنیاتنان و پاراستنی ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی باخچەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی یەکەم. ٢٥٠٠٠ یۆرۆی تریش لەلایەن هاوکاریکەرە تایبەتەکانەوە هاتووە.
نووسینگەی زیگێرت –کە بنکەکەی لە بەرلینە- هەروەها رۆس واگ، سیلەر ئارشی تێک تێن ئینگێن یور پلاندانان و دیزاین و بنیاتنانی خانووە قوڕەکان دەگرنە ئەستۆ. چوار خوێندکاری ماستەر نەخشەی تەلارسازیی باخچەکە و بیناکەیان وەک بەشێک لە نامەی ماستەرەکەیان ئامادە کردووە. ئەو چوار خوێندکارە لەلایەن پرۆفیسۆر ڕالف پاسێل –سەرۆکی بەشی بنیاتنان و دیزاین لە پەیمانگەی تەلارسازیی بەرلین- پرۆفیسۆر بێرند رودۆڵف- سەرۆکی بەشی تەلارسازیی و شارستانی لە باوهاوس یونیڤێرسیتات وێیمار- هەروەها دیپل ئینگ ئایک رۆس واگ. ئەو وێنەیەی لە بەشی سەرەوەی ئەم بابەتەدا دانراوە دیزاینی تەواوکراوی پرۆژەکەیە کە ئەو خوێندکارانە لە ١٤/١٠/٢٠١٦ پێشکەشیان کرد. لە شوێنی جێبەجێکردنی پرۆژەکەش لەگەڵ ئەندازیار کامەران موستەفا موحەمەد کار دەکەین.
ڕێکخراوی بریمەن بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانی دەرەکی کە ڕێکخراوێکی ناحوکومی ئەڵمانییە، دیزاین و وەردەکاری پێویست دابین دەکات بۆ پرۆژەی پاککردنەوەی ئاو. دەزگایەکی پاککردنەوە و دووبارە بەکارهێناوە دادەمەزرێندرێت و ستافی پێویستی بۆ دابین دەکرێت بۆ ئەوەی پاشەڕۆکانی باخچەکە بکاتەوە بە وزەی پاک و بەسوود.

چۆن دەتوانیت یارمەتیمان بدەیت

بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەموو ڕووەک و درەخت و ئاژەڵەکان، پێویستە ئەو ڕووبەرە ئاوییەی دروستی دەکەین ڕۆژانە ١٠٠ مەتر سێجا لە ئاوی ئاوەڕۆکە پاک بکاتەوە. بنیاتنانی ئەو پرۆژەیە ١٦٠٠٠٠ یۆرۆی تێدەچێت. لە ئێستادا تەنیا ٥٠٠٠٠ یۆرۆمان ماوە بگەینە ئەو بڕە پارەیە. لەڕێی کۆمەکەکەتەوە یارمەتیمان بدە.

زیاتر بزانە

ئەگەر ئارەزوو دەکەیت زانیاری زیاتر وەربگریت یان دەربارەی کار و پرۆژەکان پرسیارت هەیە، ئەوا ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..  

stables perspective2 web