کارەکانمان

کارەکانمان

مێژووى ئێمە

لە ساڵى ٢٠٠٥ دا، لە شارى کەرکووک-کە دانیشتوانەکەى فرەڕەگەزن- دەستمان کرد بە چالاکییەکانمان و هەر و لەو شارەشدا یەکەمین بنکەى خۆمان بۆ یارمەتیدان و ڕاهێنانەوەى قوربانییانى ئەشکەنجە کردەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا، توانیومانە ژمارەى بنکەکانمان لە کوردستاندا بگەیەنینە ٨ بنکە، کە تیایاندا تا ئێستا (٢٠٠٠٠) ژن و پیاو و منداڵان یارمەتییان پێشکەش کراوە.


ئەوانەى یارمەتییەکانى ئێمە وەردەگرن

هەموو ساڵێک، دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ یارمەتى هەزاران کەسى ماف پێشێلکراو دەدات. بەگشتى، %٥٠ ى ئەوانەى یارمەتى دەدرێن ژنانى پێگەیشتوون، لە %٣٠ یش منداڵان و هەرزەکارانن. زۆرینەى ئەوانەى ڕوومان تێدەکەن، کوردن، دواى ئەوانیش عەرەب و ئاشووری و تورکمانەکانن.

پرۆگرامەکانمان

دەزگاى ژیان، ڕاهێنانەوەى جەستەیى و زیهنى و دەروونى و کۆمەڵایەتى –وەک دووبارە گەڕاندنەوەى قوربانییان بۆ ناو کۆمەڵگا و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان پێشکەش بە خوددى و قوربانییان و ئەندامانى ترى خێزانەکانیان دەکات، ئەویش لەڕێى دابینکردنى چارەسەرى پزیشکى و دەروونى و ڕاوێژى کۆمەڵایەتی و یاساییەوە. سەرەڕاى ئەمانەش، لەڕێى ڕاهێنانى پێویست و باسکردنى مافەکانى مرۆڤ لە سیستمى پەروەردەدا، هەروەها هۆشیارکردنەوەى خەڵکى لە بەرامبەر مافەکانیاندا، دەزگاى ژیان یارمەتى ئەو کەسانەش دەدات کە ڕابروودا مافیان پێشێلکراوە، هەروەها کاردەکات بۆ ڕێگرتن لەڕوودانى توندوتیژى لە داهاتووشدا. پرۆگرامەکانمان بۆ سەر شەش بوارى جیاواز دابەش دەبن:

جۆراوجۆریى پرۆگرامەکانمان فراوانى كار و چالاکییەکانمان دەسەلمێنێت. ئێمە (ئەزموون)مان کردووەتە بناغەى کارەکانمان و ڕاهێنانەوەى تاک و خێزان و کۆمەڵگامان خستۆتە پێش کارەکانى ترمانەوە چونکە ئەو کۆمەڵگایانەى ڕووبەڕووى کارەسات و سەرکوتکردن دەبنەوە، ڕاهێنانەوەى ئەو کەسانەى لە سەرەوە ناوبران هەنگاوێکى گرنگە لە بنیاتنانى کۆمەڵگایەکى مەدەنى و ئارامدا.

شێوازى کارى ئێمە

دەزگاى ژیان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پێشکەشکردنى باشترین یارمەتى و پشکنین و چارەسەری جەستەیى و دەروونى بە ئەوانەى ڕووى تێ دەکەن. بۆ سەرکەوتن لەم کارەشدا، دەزگاکە پشت دەبەستێت بە شارەزا و چارەسەرکار و ڕاوێژکارە ناوخۆییەکان کە بەبەردەوامى بەشداری دەکەن لە سیمینار و خولى تایبەت لە بوارى هاوکاریکردنى قوربانییانى کارەساتە جیاجیاکاندا. بۆیە بە هاوکاریى ستافە شارەزاکەمان، چارەسەر و پشکنینى پێوست و گونجاو لەڕووى کلتوورییەوە پێشکەش بەو کەسانە دەکەین کە سەردانمان دەکەن. ئەندامانى ستافەکەمان بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ سەردانکەراندا ناکەن کە وایان لێبکەن هەست بە کەمى بکەن، بەڵکو بەرێزەوە بەخێردەهێنرێن و هانیش دەدرێن کە بەشدارییەکى چالاکانە لە پرۆسەى ڕاهێنانەوەیاندا بکەن.

کارمەندەکانمان

پرۆگرامەکانى دەزگاى ژیان لەلایەن تیمێکى گەنجەوە ڕادەپەڕێندرێن کە ژمارەیان زیاتر لە ١٣٠ کەسە و زۆربەیان دوو زمان یان زیاتر دەزانن. ستافەکەمان لە عێراق پێکهاتووە لە پزیشک، دەروونناس، چارەسەرکارى سروشتى، توێژەرى کۆمەڵایەتى، مامۆستا، پارێزەر، توێژەر و بەڕێوەبەرى پرۆژەکان. مەبەستمانە بەلایەنى کەمەوە %٤٠ى ستافەکەمان کارمەندى ژن بێت. هەموو کارمەندەکان دەبێت ژیاننامەیەکى پاکیان هەبێت و لە ئێستا و ڕابردوودا لە هیچ پێشێلکارییەکى مافەکانى مرۆڤ یان توندوتیژیدا تێوەنەگلابن.

زانیاریى زیاتر

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر کار و چالاییەکانمان، تکایە کرتە لێرە بکە. یاخود ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی..

لۆگۆی دەزگای ژیان بریتیە لە درەختێک، کە بە شێوازێکی هونەری ناوی دەزگای ژیان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی شێوەی درەختەکەی پێ نەخشێنراوە. ئەم لۆگۆیە لەلایەن کاک عەباس دروستکراوە، کە یەکێکە ڕزگاربووەکانی دەستی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس، ماوەی نۆ ساڵ لە بەندینخانەی ئەبوغرێب زیندانی کراوە و ئەشکەنجە دراوە بەهۆی بیروباوەڕی جیاوازەوە. ئەو لا ماوەی ڕابردووی ژیانیدا ئازارێکی زۆری چەشتووە، بەڵام کاتێک ئەم دیاریەی پێشکەش کردین هیوای بۆ ژیان ژیان گەڕابۆوە و زۆرگەشبین بوو، هەر بۆیە درەختەکە ی وەک هێمایەک بۆ نوێبوونەوە و ژیانێکی پڕ لە هیوا داناوە.

شوێنەکانی کارکردنمان

iraq germany
UN 150
EU 150
Auswartiges EN 150
Center Ueberleben