ڤیدیۆ

پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بە ڕزگاربووانی دەستی داعش

مەعالی حازم، خەڵکی موسڵ. کاتێک تیرۆستان شارەکەیان داگیر کرد، ئەوان بە تەواوەتی ژیانیان تێکچوو. بەناچاری زێدی خۆیان جێهێشتوو ڕوویان لە شاری سلێمانی کرد وەک ئاوارە. پاشان بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی دەزگای ژیان ی کرد، ئێستا باری دەروونی بەرەو باشتر چووە. چیرۆکی ئەو خانمە لە زاری خۆیەوە لەم ڤیدۆیەی خوارەوەدایە:

 

پاڵپشتیکردنی پەنابەرانی سوری لە کوردستان

دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ پاڵپشتیی پەنابەرە سورییەکان دەکات لە کوردستان، لەڕێگە پێشکەشکردنی چارەسەری دەروونی و پزیشکییەوە. ئەم ڤیدیۆ کورتە بەشێک لە کارەکانمان نیشان دەدات لە کەمپی دۆمیز بۆ پەنابەران، کاتێک پزیشک و چارەسەرکاەکانمان خزمەتگوزاری بێبەرامبەر پێشکەش بەو خێزانانە دەکەن، کە لە سوریاوە بەهۆی جەنگەوە هەڵهاتوون.

ئەم ڤیدیۆیە لەپاش رەزامەندی ڕێکخراوی مزریۆر و دەرهێنەرەکەی لێرەدا بڵاوکراوەتەوە. بۆ بینینی بە زمانی ئەڵمانی، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە:
http://www.dw.de/glaubenssachen-die-kirchensendung-2014-04-06/e-17491903-9800

دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارە ناوخۆییەکانی نیشتەجێی کەمپی بەحرکە

 

ڕێکەوتی ١٨/ ٩/ ٢٠١٤، دەزگای ژیان بەهەماهەنگی رێکخراوی مزریۆر بڕی ١٣،٠٠٠ لیتر نەوتی دابەشکرد بەسەر ٧٠٠ خێزانی هەڵاتوو لەدەستی هێرشی تیرۆرستان لە ناوچەکانی کوردستان و عێراق، لە کەمپی بەحرکە، نزیک شاری هەولێر. بەهۆی دژواری دۆخەکە وهاتنی وەرزی پایزەوە پلەی گەرمی ناوچەکە بەرەو نزمبوونەوە دەڕوات و پێویستی خەڵکەکەش بە سوتەمەنی زیادیکردووە، بۆیە دەزگای ژیان بە ئەرکی خۆی زانی هاوکاریانی بگەیەنێتە کەمپەکە.