ئامانجی ئێمە

ئامانجی ئێمە

دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ ئامانجى یارمەتیدانى ئەو کەسانەیە کە مافێک یان زیاتر لە مافێکیان پێشێلکراوە، هەروەها کار دەکات بۆ بەهێزکردنى بەها دیموکراسییەکان و بەرگریکردن لە ئازادییە بنەڕەتییەکانى تاک لە هەرێمى کوردستانى عێراق-دا.

دەزگاى ژیان هەوڵدەدات کۆمەڵگایەک بێتەکایەوە کە تیایدا شکۆى مرۆڤ پارێزراو بێت، منداڵان و پێگەیشتوان مافى ژیان و ئازادی خۆیان وەربگرن و بەئاسوودەیى بژین، هاوڵاتیانیش بەگشتى لە تیرۆر و تۆقاندن و ئەشکەنجە بەدوور بن.

هاوکارییەکانمان بۆ کێن

ئەو بەها بنەڕەتییانەى ئاڕاستەى کارى ئێمە دەکەن لە جاڕنامەى گەردوونیى مافەکانى مرۆڤ-دا هاتوون. ئێمە، بەبێ گوێدانە جیاوازیى تەمەن، ڕەگەز، نەتەوە و بیروباوەڕى ئاینى، هاوکاری هەرکەسێک دەکەین کە مافى پێشێلکرابێت.

کارى ئێمە

ئامانجى دەزگاى ژیان بەهێزکردنى تاکەکانى کۆمەڵگایە و هاندانیانە بۆ بەدەستهێنانى هەموو مافە مەدەنى و سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و کلتوورییەکانيان. بۆ بەدیهێنانى ئەم مەبەستەش، دەزگاکە ئەمانەى خوارەوە جێبەجێ دەکات:

  • یارمەتیدانى ئەو کەسانەى بوونەتە قوربانیى دەستى توندوتیژی، ئەشکەنجە و تیرۆر
  • هاوکاریکردنى قوربانیانى جینۆساید و چەوساندنەوەى ڕەگەزى
  • پاراستنى پەناهەندە و کەمینەکان
  • مسۆگەرکردنى مافەکانی ژنان
  • بەرگریکردن لە مافەکانى منداڵان
  • ڕێگرتن لە توندوتیژی و ڕەهابوون لە کردە و بیرکردنەوەدا
  • ڕەخساندنى پەیوەندیى تەندروست و هاوڕێیانە لەنێوان نەتەوەکاندا. 

ئەم کارانە لەڕێى چەندین پرۆگرام و چالاکى جۆراوجۆرەوە جێبەجێ دەکرێن.

زانیاریى زیاتر

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر کار و چالاییەکانمان، تکایە کرتە لێرە بکە. یاخود ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ

UN 150
EU 150
Auswartiges EN 150
Center Ueberleben