سەردێڕ

  1. هەواڵ
  2. بانگەشە
  3. بیروڕا
  4. چیرۆکی ڕزگاربووان

10/10/2016

هونەر و دەزگای ژیان

هونەر و دەزگای ژیان

ئێمە وەک دەزگای ژیان، بڕوامان وایە کە هونەر ڕوویەکی زۆر گرنگ...

درێژە ...

10/10/2016

یەکەمین کلینیکی زەبری دەروونی بۆ ژنانی ئێزیدی لە عێراق

نۆرینگەی زەبری دەروونی بۆ ژنانی ئێزیدی

ماوەی چەندین مانگە هەواڵی ژنانی ئێزیدی سەردێڕی میدیا جیهانی...

درێژە ...

25/10/2015

باخچەیەکی چارەسەرکردن لە چەمچەماڵ

باخچەیەکی چارەسەرکردن بۆ چەمچەماڵ

دەزگای ژیان باخچەیەکی چارەسەرکردن بۆ ژنان و منداڵان لە چەمچ...

درێژە ...

30/03/2015

سوریا؛ چوار ساڵ له‌ ئاڵۆزیی

چوار ساڵ له‌ ئاڵۆزیی

ئه‌و شه‌ڕه‌ ناوخۆیه‌ی ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ سوریادا ڕوو...

درێژە ...

06/02/2015

خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ له‌ کوردستاندا

Stop FGM

له‌ عێراق و كوردستانی عێراقدا، خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ باب...

درێژە ...

28/08/2014

شكۆی مرۆڤ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا

شكۆی مرۆڤ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا

له‌ئێستادا له‌ عێراق ملیۆنان منداڵ و پێگه‌یشتوو له‌ژێر مه...

درێژە ...

23/06/2015

هیچ كه‌سێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر؟

هیچ كه‌سێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر؟

دۆخی ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌...

درێژە ...

20/03/2015

داعش لەڕاستیدا چی دەوێت

داعش لەڕاستیدا چی دەوێت

ئایا (داعش) لەڕاستیدا بیروباوەڕێکی ئاینی لەپشتی کارەکانیەوە...

درێژە ...

15/02/2015

بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراس

چاوپێکەوتن لەگەڵ حاکم ڕزگار

یانزە ساڵ پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، سەرۆکی دەزگای ژیان، سەڵاح ...

درێژە ...

01/04/2015

لەناو تەرمەکاندا دۆزییەوە

لەدەستدانی دایک

ئاری کوڕێکی یازدە ساڵانە، لە بەغداد لەدایک بووە و دایکی لە ه...

درێژە ...

01/04/2015

زۆر بێزارم لەم ژیانە

توندوتیژیی خێزانی

ڕۆزا ژنێکی ماڵەوەی نەخوێندەواری تەمەن ٣٨ ساڵە. ڕۆزا بۆ ئەوە ...

درێژە ...

01/04/2015

هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ١٠ ئەشکەنجەی دەدام

سیروان لە سلێمانیەوە

ئەمە چیرۆکی سیروانە. سیروان پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵەی دانیشتوو...

درێژە ...

دەبێت ڕووبەڕووی ئەم دێوەزمەیە ببمەوە

دەبێت ڕووبەڕووی ئەم دێوەزمەیە ببمەوە

میرۆ ژنە کوردێکی ٣٦ ساڵەیە، کە لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕزگاری بووە. میرۆ لە خێزانێکی میهرەباندا پەروەردە بووە و پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا هەبووە. ئەمە چیرۆکی لەدەستدانی خێزانەکەیەتی.

کاتێک عێراق بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر هەڵەبجە، میرۆ تەمەنی نۆزدە ساڵ بوو. لەو کاتەدا بە سەردان چوو بوو بۆلای نەنک و باپیری، نەنکی بۆ خۆ پاراستن لە هێرشەکە ڕای کردبوو بۆ دەرەوەی هەڵەبجە، بەڵام ئەم لەگەڵ باپیری مابووەوە. میرۆ زانیبووی کە کەسوکاری لە مەترسییەکی گەورەدان، بەڵام نەیتوانیبوو بچێت بۆلایان، میرۆ بە چارەسەرکەرەکەمانی گوتبوو، "لەکاتی بۆمببارانکردنەکەدا، من و باپیرم زۆر لەخەمی کەسوکارمان بووین. کە هێرشەکە دەستی پێ کرد، بە هیچ شێوەیەک نەماندەزانی چییان بەسەر هاتووە، ئێمە بەبێ ئەوان بەرەو ئێران هەڵهاتین، گەشتەکەمان خەمناک و هیلاککەر بوو، چەندین لاشەی مردوو و کەسی بریندارمان بینی."
میرۆ و باپیری بێ ئەوەی هیچ هەواڵێکی باوکی و دایکە دووگیانەکەی و شەش خوشک و براکەی بزانن، گەیشتوونەتە کەمپی سەریاس لە ئێران. میرۆ باس لەوە دەکات کە کاتێک لە کەمپی سەریاس بوون لە ئێران و دەڵێت: "بەردەوام بیرم لەوە دەکردەوە چۆن بگەمەوە بە خێزانەکەم. یەک مانگ لەو کەمپە ماینەوە، پاشان بە نهێنی گەڕاینەوە بۆ کوردستان تا بۆ خێزانەکەم بگەڕێین. بە هیچ شێوەیەک نەماندەزانی لە کوێ بۆیان بگەڕێین. لەبیرمە نەنکم لەژێر فشاری دەروونیدا بەردەوام لەهۆش خۆی دەچوو و فرمێسکەکانی باپیریشم وشکیان نەدەکرد."
رۆژێکیان مامی میرۆ پێیان دەڵێت کە بەرنامەی هەیە لە ئێران بۆ کەسوکاری خۆی بگەڕێت، بەڵام دواتر مامی بە هەواڵی ناخۆشەوە گەڕایەوە. لەوێ قسەی لەگەڵ باوکی میرۆدا کردبوو، کە لە دۆخێکی تەندروستی مەترسیداردا بوو بوو، دایکیشی هەر زوو دوای ئەوەی دووانەیەکی بە مردوویی بوو بوو، گیانی لەدەست دابوو. دوای ئەوەی دابان دوو ڕۆژ دواتر سەردانی نەخۆشخانەی کردبووەوە، باوکی میرۆش کۆچی دوایی کردبوو. میرۆ باسی ئەوە دەکات کە دوای بیستنی ئەو هەواڵانە چ هەستێکی هەبووە. دەڵێت، "بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەدوای بیستنی هەواڵی کۆچیی دوایی دایک و باوکم، نەمدەتوانی بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە. تووشی شۆک بووبووم. ئەو ماتەمەی نەنک و باپیریشم دەیانگێڕا وای دەکرد خراپتر ببم."
تا ئەم ڕۆژەش، میرۆ نازانێت خوشک و براکانی چییان بەسەر هاتووە. ئەو لەو بڕوایەدایە لە ژیاندا مابن. بەهۆی ئەو هێرشە کیمیاییەی بینیویەتی، میرۆ بەردەوام خەوی ترسناک دەبینێت و بەدەست دڵەڕاوکێ و نەبوونی حەز بۆ خواردن و بیرکەوتنەوەی ڕابردوو و گریان و ڕەفتاری توندوتیژەوە دەناڵێنێت. بە ئەندامی ستافەکەمانی گوتبوو: "کچیکی بچووک و هاوسەرێکی باشم هەیە، کە باش مامەڵەم لەگەڵدا دەکات، پێگەی کۆمەڵایەتییم باشە و باری داراییشم باشە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دڵخۆش نییم. من خێزانەکەم لەدەست دا، تا ئێستاش چاوەڕێی گەڕانەوەی خوشک و براکانمم. زۆر بە ئاسانی هەڵدەچم و هەندێک جار لە ئەنجامدا ئازاری کچەکەم دەدەم. من نامەوێت بەو جۆرە بم، هەر بۆیە هاتووم بۆ سەنتەرەکەی ئێوە، دەبێت ڕووبەڕووی ئەم دێوەزمەیە ببمەوە، پێویستییم بە یارمەتی ئێوەیە."
ستافەکەمان ئەم کێشانەیان لە میرۆدا دۆزییەوە: خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و تەنگەشەی پاش زەبری دەروونی. لەبەر ئەوەی میرۆ نازانێت خوشک و براکانی چییان لێ هاتووە، لای زەحمەتە بۆ لەدەستدانی دایک و باوکی ماتەم بگێڕێت. دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ یەکێک لە چارەسەرکەرە دەروونییەکانماندا کرد و تەکنیکەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرگەگرتنی نەهامەتییەکانی پەیڕەو کرد، گەڕانەوەی یادەورییە تاڵەکان لای کەمی کرد و ساتە توندوتیژەکانی کورتخایەنتر بوون. وا چاوەڕوان دەکەین لەگەڵ بەردەوام بوونی لەسەر چارەسەر، نیشانە دەروونییەکانی دیکەشی کەم ببنەوە و ژیانی باشتر ببێت.


ئامانجی ئێمە

ئامانجی ئێمە

دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ ئامانجى یارمەتیدانى ئەو کەسانەیە کە مافێک یان زیاتر لە مافێکیان پێشێلکراوە، هەروەها کار دەکات بۆ ...

درێژە ...

مەڵتیمیدیا

گەلەری
دەربارەی ئێمە

گەلەری

کار و چالاکییەکانمان بە وێنە   وێنەی زیاتر ببین…

878
گەلەری
دەربارەی ئێمە

گەلەری

کار و چالاکییەکانمان بە وێنە   وێنەی زیاتر ببین…

878
شوێنەکانی کارکردنمان
دەربارەی ئێمە

شوێنەکانی کارکردنمان

کرتە لەسەر نەخشەکە بکە بۆ بینینی بە قەبارەیەکی گەور…

855
ڤیدیۆ
دەربارەی ئێمە

ڤیدیۆ

پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بە ڕزگاربووانی دەستی د…

705

زیاتر بزانە لەبارەمانەوە

Annual Report

21/10/2014

ڕاپۆرتی ساڵانەی دەزگای ژیان

لێرەدا دەربارەی کار و چالاکیەکانمان بخوێنەرەوە!ڕاپ...

زانیاری

درێژە ...
Publications

21/10/2014

بڵاوکراوەکانی دەزگای ژیان

ئەم بڵاوکراوانە لەلایەن دەزگای ژیانەوە ئامادەکراون...

زانیاری

درێژە ...

پەیامەکانمان لە تویتەر

هاوبەشەکانمان

UN 150
EU 150
Auswartiges EN 150
وەزارەتی ئابوری و گەشەپێدانی ئەڵمانیای فیدراڵ
misereor
überleben 150